PM:09:50:09/10/2025
1064 جار خوێندراوەتەوە
لە بازاڕدا هاوڵاتیان هەرچەند نەوتیان بووێت دەستیاندەکەوێت بەڵام نرخی بەرمیلێک نەوت ١٨٠ هەزار دینارە لەکاتێکدا لە ناوچەکانی خوارووی عێراق تەنها ٣٥ هەزار دینارە. دەشڵێن، حکومەتی ماوەبەسەرچوو نەوتیان پێ دەفرۆشێتەوە نەک دابەشی بکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەرزی سەرما نزیکبووەتەوە و بەهۆی گرانی نرخەکەیەوە خواست لەسەر نەوتی سپی کەمە و بەشێك لە هاوڵاتییانیش بە ئێن ئار تیان راگەیاند، "حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەبری ئەوەی نەوتمان بۆ دابینبکات پێمان دەفرۆشێت".
نرخی بەرمیلێک
نەوت ١٨٠ هەزار دینارە لەکاتێکدا لە ناوچەکانی خوارووی عێراق تەنها ٣٥ هەزار
دینارە و بەشێك لە نەوتفرۆشانیش دەڵێن، ئەو نەوتەی دەیفرۆشین بەرهەمی
کێڵگەنەوتیەکانی هەرێمە.
دوای رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی، حکومەتی عێراق
بڕیاریدا رۆژانە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت بۆ پێداویستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابین
دەکات و ئەو بڕە لە هەناردەی نەوت بۆ هەرێم بگەڕێنێتەوە.
بەڵام تاكو ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی
هەرێمەوە رانەگەیەندراوە، ئەم بڕە نەوتی دەدرێت بە هاووڵاتیان نرخەكەی كەم
دەكرێتەوە یان وەك ساڵی رابردوو دەبێت.