PM:11:41:09/10/2025
1408 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی شاندی دانوستاندکاری بزوتنەوەی حەماس دەڵێت، گهرهنتییان له نێوهندگیران و ئیدارهی ئهمریكا وهرگرتووه و ههموویان پشتڕاستیان كردهوه كه جهنگ به تهواوی كۆتایی هاتووه.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، خەلیل حەییە، سەرۆکی شاندی دانوستاندکاری بزوتنەوەی حەماس لە لێدوانێکدا وتی، "رێککەوتنەکە داوای کۆتاییهێنان بە جەنگ و کشانەوەی ئیسرائیل دەکات "بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەمان لەگەڵ پلانی سەرۆک ترەمپدا کرد."
وتیشی، گرەنتییان
لە ئیدارەی ئەمریکاوە وەرگرتووە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و "رێککەوتنەکە
کردنەوەی دەروازەی رەفە لە هەردوو ئاراستەدا لەخۆدەگرێت."
ئاماژەی
بەوەشکرد، "گەیشتنمان بە رێککەوتنێک کە کۆتایی بە جەنگ دەهێنێت رادەگەیەنین و
"خەریکین کۆتایی بە قۆناغەکانی دیکەی رێککەوتنەکە دەهێنین."