PM:10:50:09/10/2025
1196 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەڵێت، دەستیانبەسەر دوو كۆنتێنەردا گرتووە کە ماتۆڕسکیلیان تێدابووە و ئامادەکرابوون بۆ قاچاغچێتی لە دەروازەی سنووری بەندەری ئوم قەسری باکوور.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، عەلادین قەیسی، وتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکان لە راگهیندراوێكدا بڵاویكردەوە، "دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە، بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سنووری بەندەری ئوم قەسری باکوور توانی دەستبەسەر دوو كۆنتێنەردا بگرێت، کە (ماتۆڕسکیلی بەکارهاتوو)ی قەدەغەکراوی تێدابوو و ئامادەکرابوون بۆ قاچاغچێتی".
ئاماژەی
بەوەشكرد، "لێژنەیەک بە هاوکاری لەگەڵ فەرمانگە کاراکان پێکهێنرا و راپۆرتی
دەستبەسەرداگرتنی یاسایی رێکخرا و رەوانەی ناوەندی پۆلیسی گومرگی ئوم قەسر کرا بۆ
گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی گونجاو".