PM:09:15:09/10/2025
1088 جار خوێندراوەتەوە
لە سنووری بەردەڕەش رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و ماتۆڕسکیلێکدا روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئازاد تەها، وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک بڵاویکردەوە، کاتژمێر هەشتی ئەمشەو لەسەر رێگای ناحیەی دارتوو بۆ بەردەڕەش رووداوێکی هاتووچۆ روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا کامری و ماتۆڕسکیلێک بووە و
جگە لە گیان لەدەستدانەکە کەسێکی دیکەش بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.