PM:08:58:09/10/2025
1776 جار خوێندراوەتەوە
توركیا بڕیاریدا سەرلەنوێ گەشتە ئاسمانییەكان بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستپێدەكاتەوە و كۆتایی بەو گەمارۆیە بهێنێت كە بەسەر فڕۆكەخانەكەدا سەپاندبووی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سهرۆك كۆمارى توركيا له كۆبوونهوهكهيدا لەگەڵ نێچيرڤان بارزانى فهرمانى دا گهشته ئاسمانييهكانى هێڵى فڕۆكهوانيى توركيا بۆ سلێمانى دهست پێبكهنهوه.
هاوکات یەحیا
ئوستون، سەرۆکی پەیوەندییەکان لە هێڵی ئاسمانی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت،
بەم نزیکانە گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی
دەستپێدەکەنەوە و هەفتانە حەوت گەشتی ئاسمانی لە تورکیاوە بۆ سلێمانی
ئەنجامدەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئامانجمانە لە رێگای گەشتە ئاسمانییەكانی سلێمانییەوە بەشداری لە بەهێزكردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیی، كلتووریی و گەشتیارییەكانی نێوان عێراق و توركیادا بكەین".