سەردێڕ:

وەزیری نەوتی عێراق: رێژەی بەرهەمهێنانی غاز زیادیکردووە

PM:02:46:10/10/2025

556 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، لەمساڵدا بە رێژەی لە سەدا ٢١ بەرهەمهێنانی غازیان زیادکردووە.


ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق وتی، رێژەی بەرهەمهێنانی غاز لەمساڵدا بۆ لە سەدا ٧٤ بەرزبووەتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵی ٢٠٢٣ دا رێژەی بەرهەمهێنانی غاز لە سەدا ٥٣ بووە.

وتیشی، لەم ساڵدا بەرهەمهێنانی غازیان لە سەدا ٢١ زیاد کردووە و لە ئێستادا لە سێ کێڵگە غاز بەرهەمدەهێنن و پلانیشیان هەیە کێڵگەیەکی نوێ دابمەزرێنن بۆ زیاترکردنی بەرهەمهێنانی غاز.













گەلەری