سەردێڕ:

موقتەدا سەدر: تا گەندەڵی هەبێت بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن ناكەم

PM:10:01:27/03/2025

1084 جار خوێندراوەتەوە

رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە لە پەیامێکدا رایگەیاند، تا گەندەڵی هەبێت بەردەوام دەبێت لە بایکۆتکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن.


ئەمڕۆ ٢٧ـی ئازاری ٢٠٢٥، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتیمانی شیعە لە پەیامەکەیدا لە لایەنگرانی قەدەغەکرد، کە خۆیان بۆ پۆستێک کاندیدبکەن یاخود بەشداریی دەنگدان بکەن و وەک خۆی دەڵێت، ئەوە دەبێتە هاوکاریکردن لە گوناهدا.

هاوکات، بەم پەیامە سەدر کۆتایی بەو قسە و باسانە هێنا سەبارەت بە بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، کە بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، موقتەدا سەدر لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢، کشانەوەی خۆی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق و رەتکردنەوەی بەشداریکردنی لە هەر هەڵبژاردنێکی داهاتوودا راگەیاندبوو.













گەلەری