سەردێڕ:

کارمەندانى خۆبەخش لە نەخۆشخانەى هیوا گردبوونەوە

PM:12:22:19/01/2025

1380 جار خوێندراوەتەوە

کارمەندانى خۆبەخش لە نەخۆشخانەی هیوا گردبوونەوە و داواى دامەزراندن و هەژمارکردنى ساڵانى خزمەتیان دەکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، لە سلێمانی کارمەندانی خۆبەخش دوای زیاتر لە دە ساڵ خزمەتکردنیان لە نەخۆشخانەی هیوا گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەکەن.

هەروەها، دیارترین داواکاری کارمەندانی خۆبەخش پەیوەندی هەیە بە دامەزراندنیان وەک کارمەندی هەمیشەیی لە نەخۆشخانەکەدا، وەک پێزانینێک بۆ هەوڵە درێژخایەنەکانیان. هاوکات داوا دەکەن ساڵانی کاری خۆبەخشانەیان بۆ هەژمار بکرێت.

کارمەندانی خۆبەخش ئاماژەیان بەوەکرد، بەرژەوەندی نەخۆشەکان لە پێش هەموو شتێکەوە دادەنێین.

هەروەها جەختیشیان لەوەکرد، هیچ هەنگاوێک نانێین کە کاریگەری نەرێنی لەسەر نەخۆشەکان هەبێت یان رێگری لە خزمەتگوزارییەکان بکات، ئامانجیشمان تەنها ئەوەیە دەنگەکانمان بگاتە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەبێ ئەوەی زیان بە کەس بگات.













گەلەری