AM:10:21:10/03/2025
84976 جار خوێندراوەتەوە
شاندێکى هەرێم لەسەر مووچەى مانگی دوو لە بەغدان و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەوە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا تەیف سامی بە شاندەکەی وتووە، ئەوەى ئێوە دەیکەن لە رادەستکردنى داهات نە بەپێی یاسای بەڕێوەبردنى داراییە، نە بەپێی بریاری دادگاى فیدراڵییە نە بەپێی رێککەوتنەکانیشە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، تەیف سامى، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، کە لیستی مووچە کەموکوڕی زۆرە و بەگوێرەى زانیارییەکان شاندی هەرێم داواى کاتی زیاتریان کردووە بۆ راستکردنەوەى کەموکوڕییەکان.
ئاماژەی بەوەشکردبوو، کە ناتوانێت بەم حاڵەوە مووچەکە بنێرێت و دەبێت
بە راسپاردەى سەرۆک وەزیرانی عێراق بێت و چاوەڕوان دەکرێت سودانى ئەمڕۆ یان سبەى
واژۆی ناردنى مووچەى مانگی دوو بکات.
هاوکات تەیف سامی وتیشی، "هەرێم بۆ مانگی یەک تەنها کەمتر لە ٥٢
ملیار دینار داهاتى ناوخۆی رادەستکردووە کە ئەمە زۆر کەمە و تا ئێستاش داهاتى ناوخۆی
مانگی دوویان رادەست نەکردووە".