PM:08:44:13/03/2025
32756 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ده‌توانن له‌بری ١٦ـی مانگ، له رۆژانی داهاتوودا سه‌ردانی بانكه‌كان بكه‌ن و مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی ئازاری ٢٠٢٥، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ژمێركاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راگەیەندراوێکی بڵاویكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به پێی خشته‌ی راگه‌یه‌نراویان رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ـی ئازار مووچه‌ی مانگی دووی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابه‌ش ده‌كرێت، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و رۆژه‌دا به‌هۆی به‌شداریان له یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه هه‌یه‌و ناتوانن مووچه‌كانیان وه‌ربگرن، رۆژانی دواتر ده‌توانن سه‌ردانی بانكه‌كان بكه‌ن و مووچه‌كانیان وه‌ربگرن.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرجەم
بانكەكانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری لە خزمەت كەسوكاری شەهیدان و
ئەنفالكراوان دەبن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، چوارشەممە، ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٥،
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی کاربەڕێکەر، لیستی مووچەی
مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاو کردەوە و بەپێی خشتەکە مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانی لە رۆژی ١٦ـی ئازار دابەش دەکرێت کە هاوکاتە لەگەڵ یادی کیمیاباران کردنی شاری هەڵەبجە.