سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بەرزیدایە

AM:08:42:15/03/2025

13884 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٩٨٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ شەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم و ئاسندا سەپاند کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن و ئەوەش بێ متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستکردووە، بەمەش خواستی بۆ کڕینی زێڕ بەرزکردووەتەوە.

 

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٣٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٢٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٥٧ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧١٧ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٢٨ هەزار دینارە

 













گەلەری