سەردێڕ:

بازاڕی شێواوی ڕاگەیاندن

PM:09:11:13/03/2025
4964 جار خوێندراوەتەوە
فارس نەورۆڵی
+ -

کە سیاسەت توشی لادان بوو کاریگەری نەرێنی لەسەر هەموو کایەکانی دیکە دەبێت، بەتایبەتی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەگەری، لەڕاستیدا ڕۆژنامەگەری میدیا دەتوانێ کۆمەڵگە ئاراستەبکات بۆ کەناری ئارامی، بۆ پێکەوە ژیان وخزمەت بە ئاشتی کۆمەڵایەتی، بەڵام کاتێک میدیا پابەند نابێت بە ئاکاری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسی، ئیتر هەم کۆمەڵگا و هەم میدیا تووشی لادان و گرفت دەبن. ئەمڕۆ لە کوردستان ڕۆژنامەگەری وەک پێویست و پابەندبوونی نیە بە ئاکاری میدیایی و ڕۆژنامەنووسییەوە و پێناسەی کێ ڕۆژنامەنووسە کێ چالاکوانی سیاسییە دیار نییە، بۆیە میدیا بەداخەوە بووە بە بازاڕی شێواو و بابەتی سەیروسەمەرە دەخەنەڕوو، کە دەبنە هۆی تێکدانی میزاجی گشتی و سەر لێشێواوی تێگەشتنی خەڵک، بۆیە پێشنیار دەکەم میدیاکان:

١- ئەگەر سەر بە هەرحزبێکی سیاسی یان کۆمپانیایەک ئاساییە، بەڵام دانەبەزن بۆ یەکتر شکاندن و ناوزڕاندن، چونکە دواجار ئەوە حزب یا کۆمپانیا یا سەرمایەدار نییە ناشیرین دەبێت، بەڵکو ئەوە میدیا و ڕۆژنامەنووسەکەیە لەناو خەڵک ناشیرین دەبێت. من پێمخۆشە میدیاو ڕۆژنامەنووسی کورد نمونەی باڵابێ لە جوانیدا، چونکە دەبێتە نمونە بۆ ناوچەکە.

٢- بەردەوام کۆرس بۆ ڕۆژنامەنوس و کارمەندەکانیش بکەنەوە لەسەر ئەخلاق و ئەرکی میدیاو ڕۆژنامەنووس.

٣- میدیاکار مافی خۆیەتی بە جوانترین و خۆشترین شێوە ژیان بکات، بەڵام کارەکەی نەبێتە بزنزی ڕەش.

٤- داواکارم سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و یاساناس و ناوەندەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسی گفتوگۆیەک بخەنە سەر ڕێ بۆ چاککردنی ئەو بازاڕە شێواوەی میدیای کوردی تێدایە، لە هەمانکاتدا دەسەڵات و حزب و سیاسیەکانیش هاوکاریان بن، لەهەمان کاتدا ئازادی ڕۆژنامە گەری بەردە وامی بەخۆی بدات لەچوار چێوەی یاساو ئاکاردا ،چونکە لەم قۆناغەدا میدیا لەهەموو کایەکانی دیکە ئەرکی قورسترە بۆ خزمەتی نیشتمان و چاکەی گشتی دەبێت ڕۆژنامە نوس ببێتە چرا بۆڕوناک کردنەوەی ڕێگاکانی میللەت.

گەلەری