نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا لە دوێنێوە زیاتر لە ٦٠ دۆلار بەرزبووەتەوە و لە ئێستادا گەیشتووەتە سێ هەزار دۆلار.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئازاری ٢٠٢٥، نرخی زێڕ روو لە بەرزبوونەوەیە و لە شەوی رابردوو نرخی هەر ئۆنسەیەک لە دوو هەزار و ٩٣٨ دۆلارەوە گەیشتە دوو هەزار و ٩٩٣ دۆلار، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆش بە سێ هەزار دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.
هاوکات ئەوە بەرزترین ئاستی نرخی زێڕە لە مێژوو دا تۆمار کرابێت، سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمریکا و ئامارە ئابوورییەکانی ئەمریکاش دوو هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەکەن.
هاوشێوەی
بازاڕەکانی جیهان لە بازاڕەکانی کوردستانیش نرخی زێڕ بەرزبوونەوە و سەندیکای زێڕینگەرانی هەرێم بڵاویکردەوە نرخی فرۆشتنی مسقاڵی زێڕ بەم
شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٤١
هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٣١
هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٦١
هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٢١
هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە
٢١ بە ٦٣١ هەزار دینارە