سەردێڕ:

پێشەوا هەورامانی: هەوڵدەدرێت پێش جەژن مووچەی مانگی سێ دابەشبکرێت

PM:12:22:12/03/2025

31892 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، سەرجەم وەزیرەکان راسپێردران لیستی مووچەی مانگی سێ بەپەلە ئامادە بکەن و بۆ بەغدای بنێرن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢می ئازارـی ٢٠٢٥، وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، سەرجەم وەزیرەکان راسپێردران لیستی مووچەی مانگی سێ بەپەلە ئامادە بکەن و بۆ بەغدای بنێرن، لە رۆژانی پشوودا دەوام بکەن، بۆ ئەوەی هەوڵ بدرێت پێش جەژن مووچەی مانگی سێ دابەش بکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی رادەستنەکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم بۆ بەغدا، دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دواخراوە و بەغداش رایگەیاندبوو کە هەرێم پابەندی رێنماییەکان نیە، ئەمەش کێشەی بۆ ناردنی مووچە دروست کردبوو.












گەلەری