AM:09:27:13/03/2025
35492 جار خوێندراوەتەوە
دوای زیاتر لە ١٠٠ رۆژ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم کرا و وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر دەڵێت، نزیکەى ٩٥٨ ملیار دیناریان لە بەغداوە بەدەست گەیشتووە. هاوکات، پێشتریش سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا رایگەیاند، سودانی پێی وتووە کە لەم هەفتەیەدا پارەی مووچە دەنێرن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، هەر یەک لە خانەنیشینانی شارستانی و خاوەن پێداویستیانی تایبەت و زیندانە سیاسییەکان و بەرکەوتووانی چەکی کیمایی ئەمڕۆ مووچە وەردەگرن.
هەروەها لە هەڵەبجەش
بەهۆی قەرەباڵخییەوە گرفت بۆ خانەنشینان دروست بووە لەگەڵ ئەوەشدا، هەرچی خانەنیشینی پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانە رۆژی یەک
شەممە مووچەکانیان وەردەگرن.
هاوکات، دارایی هەرێم باسى لەوەشکردووە، هەوڵدەدەن هەفتەى داهاتوو لیستی
مووچەى مانگی ئازار رەوانەى بەغدا بکەن بۆ
ئەوەی پێش جەژن مووچەی مانگی ئازار دابەشبکرێت.