PM:06:53:23/02/2025
177708 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی باردوخۆی کەشوهەوا رۆژەکانی دووشەممە و سێشەممە دەوامی فەرمی لە خوێندنگەکان رادەگیرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی شوباتـی ٢٠٢٥، به‌گوێره‌ی نوسراوێكی پارێزگای كه‌ركوك، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە و لە پێناو پاراستنی خوێندکاران، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک، بڕیاریدا رۆژانی دووشەممە و سێشەممە پشووی فەرمی دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، پشووەکە تەنها لە خوێندنگاکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و ستافی مامۆستایان دەبێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین
ناوچه جیاجیاكانی گرتووته‌وه و ئه‌مڕۆش پله‌كانی گه‌رما نزمبوونەوە بۆ ژێر سفری
سیلیزی و پێشبینیده‌كرێت، له دوو رۆژی داهاتوو زیاتر نزم ببنه‌وه.