سەردێڕ:

ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە: هێزەکانی پێشمەرگە رێکنەخرێنەوە هاوپەیمانان هەرێم بەجێ دەهێڵن

PM:12:15:26/12/2024

1688 جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداری پێشوی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، یەکێتی و پارتی هێزەکانیان ڕێک نەخەنەوە هاوپەیمانان هەرێمی کوردستان بەجێ دەهێڵن


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، جەبار یاوەر ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەگەر پارتی و یەکێتی گوێڕایەڵی هاوپەیمانان نەکەن و هێزەکانی پێشمەرگە رێک نەخەنەوە، ئەوا هاوپەیمانان هەرێمی کوردستان بەجێ دەهێڵن.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هاوپەیمانان دەیانەوێت هێزەکانی پێشمەرگە ببنە هێزێکی پڕۆفیشناڵ و بەدەر بن لە ململانێی حزبی.

ئەوەشی خستووەتە روو، لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە هاوپەیمانان لە هەرێمن، سەرباری ئەو هەموو هاوکاری و پێدانی پارەو چەک و تەقەمەنی و مەشقکردنە بە پێشمەرگە، ئه‌گەر چیتر گوێڕایەڵی هاوپەیمانان نەکرێت، ئەوا واز لە هەرێم دەهێنن.













گەلەری