AM:10:19:22/12/2024
11440 جار خوێندراوەتەوە
شاندێکی هەرێم لە کوردستانەوە گەیشتە بەغدا ، چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شاندەکە گفتوگۆ دەکەن لەسەر پارەی مووچەی مانگی ١٢ـی مووچەخۆرانی هەرێم و لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا بڕیاری لەسەر دەدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، چاوگەکە ئاماژەی بەوەکرد، شاندەکەی هەرێم لە بەغدا بڕیارە لە دوو رۆژدا گفتوگۆ بکەن لەسەر پرسی مووچە و پرسە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و لەناویاندا پارەی مووچەی مانگی ١٢.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەغدا پارەی مووچەی مانگی
١١یشی بۆ هەرێم ناردووە بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر ئامادە نییە دابەشی بکات.