بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لەسلێمانی تەقە لە ئۆتۆمبێلێک کرا و دوو کەس بریندار بوون
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، پەیامنێری ئێن ئاڕتی باسى لەوە کرد، له‌به‌رده‌م باخی به‌ختیاری له‌نزیك دوو سایدی به‌كره‌جۆ، روداوێكی ته‌قه‌كردن رویدا و به‌وهۆیه‌وه دوو كه‌س برینداربون.
ئاماژەی بەوەش کرد، بریندارەکان کارمەندی هێزی ئەمنی بوون و له‌ئێستاشدا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سلێمانی كراون و برینه‌كانیان سوكه و فیشەک
به‌ر قاچیان كه‌وتوه.
ئەوەشی خستەروو، هێزه ئه‌منیه‌كان گه‌یشتوونه‌ته
شوێنی روداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونیان ده‌ستپێكردوه.
باسی لەوەشکرد، بە پێی وتەی شایەد حاڵەکان، ئەو
دوو هاوڵاتییە لە ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەیان لێکراوە و دواتر کەسی تەقەکەر هەڵهاتووە.
لەماوەى ١٠ رۆژدا ئەمە پێنجەم حاڵەتی تەقەکردن و کوشتنە لە هەولێر و
سلێمانی و هاوڵاتیان دەڵێن، حکومەت نەیتوانیوە رووداوەکانى کوشتن و تەقەکردن
کۆنترۆڵ بکات.