بەرپرسێکى یەکێتى رایگەیاند، بڕیاره له دوای سه‌ری ساڵی نوێ جارێكی دیكه پارتى و یەکێتى کۆببنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتى یەکێتى له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی شاندی یه‌كێتی و پارتی په‌یوه‌ست به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت رایگەیاند "هه‌ردولا لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌شنوسێك ئاماده بكرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.
وتیشى، دۆخی ناوچه‌كه واده‌خوازێت كه هه‌ندێك كۆبونه‌وه له‌نێوان
لایه‌نه‌كان ئه‌نجامبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆده‌نگییه‌ك هه‌بێت.
هاوکات، دوێنێ نوسینگەى سەرۆکى یەکێتى رایگەیاند، بافڵ تاڵەبانى سەرۆکی
یەکێتی لە بەغدا چەند کۆبونەوە و دیدارێکى هەبووە و وتویەتى، جەخت لە هەڵوێستەکانی
رابردوویان دەکەنەوە سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار و
دادپەروەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتێک دوور لە جیاکاری خزمەتی هەموولایەک بکات
و هەوڵەکانی لەپێناو گەشەسەندنی کوردستان و داهاتوویەکی سەقامگیرتردا بێت.
قسەکانى ئەو بەرپرسەى یەکێتى لەکاتێکدایە کە
حزبەکەى ٣٢ ساڵە شەریکێکى بنەڕەتى حکومەتە و هاوشانى پارتى بڕیاریانداوە لە بڕینى
مووچە و دروستکردنى قەیرانەکان و داگیرکردنى موڵک وماڵى گشتیی‌دا.