سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: سبەینێ باران دەبارێت

PM:07:35:22/12/2024

2100 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و ئەگەری نمەباران هەیە لە سەنتەری دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی و هەروەها ناوچە شاخاوییەکانی سنوری هەولێر.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤ کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و ئەگەری نمەباران هەیە لە سەنتەری دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی و هەروەها ناوچە شاخاوییەکانی سنوری هەولێر.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، کەمێک بەرز دەبنەوە، بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان ١٩ پلەی سیلیزیە و نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران ٦ پلەی سیلیزیە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر ١٦پلەى سیلیزى

سلێمانی ١٥پلەى سیلیزى

دهۆک ١٦پلەى سیلیزى

کەرکوک :١٨پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١٤ پلەى سیلیزى

زاخۆ :١٦پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٦ پلەى سیلیزى

سۆران :١٠پلەى سیلیزى

گەرمیان :١٩پلەى سیلیزى













گەلەری