PM:12:42:22/12/2024
2060 جار خوێندراوەتەوە
لە رووداوەکەى دوو رۆژى پێشوو لە ئەڵمانیا گروپە راستڕەوەکانی ئەو وڵاتە داوای توندکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی کۆچبەران و دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشممە ٢٢ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، کاردانەوەکانی دوای هێرشەکەی ئەڵمانیا بەردەوامە و لەنوێترین پێشهاتدا، گروپە راستڕەوەکانی ئەو وڵاتە لە بەردەم شوێنی رووداوەکە گردبوونەوە دژ بە کۆچبەران.
هاوکات، داوا دەکەن کۆچبەران
دیپۆرت بکرێنەوە، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیاش رایگەیاند، نیگەرانن لەوەی گروپە راستڕەوەکان
ئەم رووداوە بەکار بهێنن.
ئەمەش لەکاتێکتدایە، رۆژی هەینی رابردوو، لە شاری مارگدێبورگ لە
خۆرهەڵاتی ئەڵمانیا ئۆتۆمبێلێک هێرشیکردە سەر بازاڕێک، کە بۆ رۆژی کریسمس
رازێندرابوەوە و لەئەنجامی ئەو هێرشەدا ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٢٠٠ کەس
برینداربوون.