سەردێڕ:

بەرگری شارستانی هەولێر ئاماری رووداوە جیاوازەکان لەمساڵدا دەخاتەڕوو

AM:11:54:22/12/2024

1084 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ئاماری ئەمساڵی روداوەکانی خنکان و رزگارکردن و سوتانی بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر بە پەیامبنێری ئێن ئاڕتی رایگەیاند، لە ئەمساڵدا لە سنوری پارێزگای هەولێر ٣١ حاڵەتی خنکان هەبووە و حاڵەتەکانی رزگارکردن ٥٧ حاڵەت بووە، هاوکات وتیشی، ژمارەی مردن و بریندار بوون بەهۆی روداوەکانەوە ٢٦ مردن و ١٠٠ برینداربوون

ئاماژە بەوەش کرا، لە لایەکی تریشەوە ئاماری سوتانی ئۆتۆمبیل لە سنوری هەولێر  ٢٩٣ ئۆتۆمبیل بووە

هاوکات، ئاماژەی بەوەش کرد، لە چوار ساڵی رابردوودا ئامارەکان بەم شێوەیە بوون، حالەتەکانی خنکان ١١٦ حاڵەت و حاڵەتەکانی رزگارکردن ٣٧١ بووە، مردن و بریندار بوون بەهۆی روداوەکانەوە ١٠٨ حاڵەتی مردن  ٤٧٥ برینداربوون هەبووە، هاوکات ١٢١٨ ئۆتۆمبیل لە چوار ساڵی رابردوودا سوتاوە.

 













گەلەری