AM:10:50:22/12/2024
3132 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی تەقینی سیستەمی غازەوە منداڵێک گیانی لەدەستداو پێنج کەسی دیکەش برینداربوون
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی تەقینی سیستەمی غازەوە لەگوندی مەحمو قەجەر سەربەناحییەی قۆرەتوەوە شەش برینداری لێکەوتەوە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران لەکەلار.
ئاماژەی بەوەش کرا، بەهۆی سەختی برینی یەکێک
لە بریندارەکان کە منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵان بووە گیانی لەدەستدا.
هاوکات، ئەو مندالەی گیانی لەدەستدا ناوی (ئارش
ئەحمەد)بووە و لەدایکبووی ٢٠١٤ کە بەهۆی زۆری رێژەی سوتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا و
باوک و برایەکی لەگەڵ دوو خوشکی برینداربوون لەئێستادا چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکان
دەکرێ و بەمەبەستی توێکاری تەرمی منداڵەکە رەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پۆلیس لەشوێنی روداوەکەیە
و لەسەر هۆکاری روداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە.