سەردێڕ:

لەهەناردەکردنی نەوتدا عێراق پێش سعودیە دەکەوێت

PM:03:55:22/12/2024

1700 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی زانیاری وزەى ئەمەریکا رایگەیاند، کە لە هەفتەى رابردوودا هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەمەریکا پێش سعودیە کەوتوە.


ئەمڕۆ یەكشممە ٢٢ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، لە خشتەى هەفتانەى خۆیدا ئیدارەی زانیاری وزەى ئەمەریکا بڵاویکردەوە، ناوەندی هاوردەى نەوتى لە نۆ وڵاتى سەرەکییەوە بۆ ئەمەریکا گەیشتوەتە ٦ ملیۆن و ١٤٦ بەرمیل نەوتى رۆژانە، بەراورد بە هەفتەى پێش خۆى ٢٠٦ هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە زیادیکردوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە هەناردەکردنى نەوتى عێراق بۆ ئەمەریکا لە هەفتەى رابردوو گەیشتوەتە ٢٠٩ هەزار بەرمیلى رۆژانە، لەگەڵ ئەوەى بەراورد بە هەفتەى پێش خۆى ٤ هەزار بەرمیل نەوت کەمى کردوە، بەڵام پێش سعودیە کەوتوە کە تەنها ٨١ هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانەى ناردوەتە ئەمەریکا.

ئەمەش لەکاتێکتدا، هەر لە هەفتەى رابردوودا کەنەدا بە پلەى یەکەم زۆرترین نەوتى هەناردەى ئەمەریکا کردوە، دواتریش هەریەکە لە مەکسیک و ڤەنزوێلا و بەڕازیل دێن.













گەلەری