سەردێڕ:

ئەمریکا بە هەڵە فرۆکەیەکی جەنگی خۆی خستە خوارەوە

PM:04:32:22/12/2024

7504 جار خوێندراوەتەوە

سوپای ئەمریكا رایگەیاند، فرۆکەیەکی جەنگی ئەمریکییان بە هەڵە خستە خوارەوە، یەکێک لە فرۆکەوانەکان بریندار بوو


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، سوپای ئەمریكا رایگەیاند، فرۆکەیەکی جەنگی ئەمریکییان بە هەڵە خستە خوارەوە، کە دوو فرۆکەوانی تێدابوو بە پەرەشوت خۆیان هەڵدایە خوارەوە و یەکێکیان بریندار بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆكەكە لە جۆری FA18بووە و بەسەر كەشتیی فڕۆكەهەڵگری هاری ئێس. ترومان-دا فڕیوە، یەكێك لە بەلەمە یاوەرەكانی فڕۆكە هەڵگرەكە "بە هەڵە” مووشەكێكی ئاراستە كردووە.

باسی لەوەشکرد، هێشتا روون نییە کە چۆن فڕۆکەی کروزەری گێتیسبێرگ دەتوانێت فڕۆکەیەکی جۆریF/A-18 لەگەڵ فڕۆکەیەکی دوژمن یان مووشەکێکی دوژمن تێکەڵ بکات، بە تایبەت کە کەشتییەکانی ناو گروپێکی شەڕکەر لە ڕێگەی ڕادار و پەیوەندییە ڕادیۆییەکانەوە بە یەکەوە گرێدراون.

بەڵام فەرماندەیی ناوەندی رایگەیاندووە، کەشتییە جەنگییەکان و فڕۆکەکان پێشتر چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و مووشەکی دژە کەشتییان خستۆتە خوارەوە کە لەلایەن حوسییەکانەوە تەقێندرابوو، لە ماوەی رابردوودا ئەو هێرشانەی لەلایەن حوسییەکانەوە دەهاتن، دەریاوانەکانی ناچار دەکرد تەنها لە چەند چرکەیەکدا بڕیاری خێرا بدەن.













گەلەری