هێلکە خۆراکێکی بەناوبانگە، بە بەها خۆراکییە بەرزەکەی دەناسرێتەوە، سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ڤیتامین و کانزاکان.
لە ماڵپەڕی "lebanon24" بڵاو کراوەتەوە، زۆر کەس پرسیاری ئەوە دەکەن "کەی باشترین کاتە بۆ خواردنی هێلکە، بەیانیان یان ئێواران؟"
یەک هێلکە نزیکەی ٧٥ کالۆری و ٦ گرام پرۆتین و ٥ گرام چەوری تێدایە، ئەمە
جگە لە جۆرەها ڤیتامین و کانزا، وەک ڤیتامینAوB12.
خواردنی هێلکە لە بەیانیاندا بژاردەیەکی نایابە، یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بۆ
ماوەیەکی زۆر هەست بە تێری بکەیت ئەمەش ئارەزووی خواردنی کەم و ناتەندروست پێش
نانخواردنی نیوەڕۆ کەمدەکاتەوە هەروەها تەندروستی مێشک بەرز دەکاتەوە و و یادەوەری
باشتر دەکات، ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی خۆراکی جیاواز بۆ دەستپێکردنی
ڕۆژەکەت بە وزەوە.
سەبارەت بە خواردنی هێلکە لە ئێواراندا، بە سودە بۆ وەرزشوانان، بەو پێیەی
یارمەتیدەرە لە چاککردنەوە و گەشەکردنی ماسولکەکان بەهۆی دەوڵەمەندی بە پرۆتین،
هێلکە یارمەتیدەرە بۆ خەوێکی قوڵ چونکە ترشی ئەمینی تریپتۆفان لەخۆدەگرێت کە
بەشدارە لە بەرهەمهێنانی میلاتۆنین کە خولی خەو و بەئاگابوونەوە ڕێکدەخات.
پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن دەتوانیت لە هەر کاتێکدا لە ڕۆژدا هێلکە بخۆیت،
بەپێی پێویستی خۆت، بەیانیان بۆ زیادکردنی وزە و تەرکیزە، ئێوارانیش بۆ پاڵپشتی
چاکبوونەوەی ماسولکەکان و خەوتنێکی ئارامە.