رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، کە تێکچوونی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە یەمەن دەبێتە هۆی ئەوەی یەمەن ٩٠ ملیار دۆلاری ئەمریکی لەدەست بدات، ئەگەر شەڕ و ململانێکان لەو وڵاتە بەردەوام بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، نووسینگەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن، لە راپۆرتێکی ئەم دواییەیدا سەبارەت بە تێکچوونی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە یەمەن، رایگەیاندووە، یەمەن یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین کاریگەری هەیە لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر زەوی و بەرزترین رێژەی بەدخۆراکی لە جیهاندا هەیە لە نێو ژنان و منداڵاندا.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەگەر ململانێکان بەردەوام بێت ئەگەری سیناریۆیی تێکچوونی زەوی هەیە و تا ساڵی ٢٠٤٠ نزیکەی ٩٠ ملیار دۆلار لە بەرهەمی
گشتی ناوخۆیی کەڵەکەبوو لەدەست دەچێت و ٢.٦ ملیۆن کەسی دیکەش بەدەست بەدخۆراکییەوە
دەناڵێنن.
ئەوەشیان خستەڕوو، لە ماوەی ١٦ ساڵی داهاتوودا وڵاتەکە نزیکەی ٩٠ ملیار دۆلار زیانی پێدەگات،
بەڵام ئەگەر ئاشتی بەدیبهێنرێت، پێشبینی دەکات لە ماوەی کەمتر لە دە ساڵ بگەڕێتەوە
بۆ پارودۆخی پێش دروستبوونی شەڕ.
باسیان
لەوەشکرد، ئەگەر شەڕ کۆتایی بێت تا ساڵی
٢٠٦٠، ٣٣ ملیۆن کەس لە هەژاری دەردەچن، ١٦ ملیۆن کەس چیتر بەدەست بەدخۆراکییەوە
ناناڵێنن و زیاتر لە ٥٠٠ ملیار دۆلار لە بەرهەمی ئابووری کەڵەکەبووی زیادە بەرهەم
دەهێنرێت.
هاوکات،
نەتەوە یەکگرتووەکان پێی وایە گۆڕانی کەشوهەوا، زەوی، ئاسایشی خۆراک و ئاشتی هەموویان
بەیەکەوە گرێدراون و هۆشدارییشاندا لە پشتگوێخستنی
ئەو بابەتە.