PM:05:18:18/12/2024
1660 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، گرنگە لە زووترین کاتدا کابینەی دەیەمی حکومەت پێکبهێنرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر، پێشوازی لە باڵوێزی نوێی کۆماری چیک لە عێراق کرد و گفتوگۆیان کرد لە بارەی كێشەکانی هەرێم و حوکمەتی عێراق.
هاوکات، باسیان لە چارەسەرکردنی
کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە
داراییەکانی هەرێم کردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پارتی و یەکێتی پێکەوە بوونەتە گرفت لەبەردەم پێکهێنانی
حکومەتی نوێ و دەستبەکاربوونی پەرلەمان و دامەزراوەکان.