PM:01:25:18/12/2024
1304 جار خوێندراوەتەوە
لە ناوچەى ئەبوسەیدا لە پارێزگاى دیالە ماڵێک گڕى گرت و بەهۆیەوە ژنێک و چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسى دیالە بڵاوى کردەوە بەهۆى کارپێکردنى زۆپاى گازەوە مالێک لە ناوچەى ئەبوسەیدا لە پارێزگاى دیالە گڕى گرتووە و بەهۆیەوە دایکێک و چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا و زیانى ماددیشى لێکەوتوەتەوە.
ساڵانە حاڵەتەکانى ئاگرکەوتنەوە لە وەرزى
زستاندا لە عێراق و هەرێمى کوردستاندا روودەدەن و بەهۆیەوە چەندین کەس گیان
لەدەستدەدەن.