PM:12:05:18/12/2024
1624 جار خوێندراوەتەوە
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە سەردانێکی رانەگەیێندراودا گەیشتە تاران و لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئێران کۆبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران لەگەڵ جەواد زەریفی، جێگری سەرۆکی ئێران کۆبوەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە بەمەبەستی تاوتوێکردنی
کاروباری ستراتیژیی وڵاتەکە و بارودۆخی ناوچەکە بووە.
لە کۆبوونەوەکەشدا جەخت لە سەقامگیریی عێراق و هەماهەنگی نێوان ئێران
و نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی عێراقەوە کراوەتەوە.