سەردێڕ:

بارانبارین دەستپێدەکات

AM:11:03:18/12/2024

2936 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی عێراق رایگەیاند، ڕۆژی هەینی شەپۆلێکی باران بارین دەست پێ دەکات و لە ناوچەکانی هەرێم کاریگەری زیاتر دەبێت.


ئەمڕۆ چووارشەممە، کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ لە ناوچەکانی هەرێم ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و خێرایی با بۆ ١٠ کم/٢٠ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتە روو، لە رۆژانی داهاتوودا و بە تایبەت لە ڕۆژی هەینیەوە شەپۆلێکی باران بارین عێراق دەگرێتەوە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیش نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت، لە لایەکی دیکەوە، وتیشی، ئەم کەشە ساردە تا کۆتایی هەفتە کاریگەرییەکانی لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر :١٦پلەى سیلیزى

سلێمانی :١٤پلەى سیلیزى

دهۆک :١٥پلەى سیلیزى

کەرکوک :١٦پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١٤ پلەى سیلیزى

زاخۆ :١٥پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٥ پلەی سیلیزى

سۆران :١٢ پلەی سیلیزى

گەرمیان :١٩ پلەی سیلیزى













گەلەری