سەردێڕ:

نرخی زێڕ نزم بووەوە

PM:02:24:22/12/2024

1872 جار خوێندراوەتەوە

بەپێى داتاکانى بازاڕى جیهانى زێڕ نرخى ئۆنسەیەک زێڕ لە دوو هەزار و ٦٢٣ دۆلارەوە نزم بووەوە بۆ دوو هەزار و ٦٢٢ دۆلار کە نزیکەی دۆلارێک کەمیکردووە بەراورد بە دوێنێ.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤ دواى دواین کۆبوونەوەی دیاریکردنی ڕێژەی سودی بانکیش لە ئەمریکا ، ئەنجامەکەی بۆ زێر نەرێنی بوو نرخى زێر بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى و ئۆنسەیەکى گەیشتە دوو هەزار و ٦٠٠ دۆلار بەڵام دواتر بەرزبووەوە و هاوکات لە هەرێمیش بۆ هەر مسقاڵێک بەراورد بە دوێنێ نزیکی دۆلارێک کەمیکرد.

هاوکات، دواى هەڵبژاردنى دۆناڵد ترەمپ، نرخى زێر بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزى و ئۆنسەیەکى گەیشتە دوو هەزار و ٥٥٠ دۆلار بەڵام دواتر بەرزبوەوە لە هەرێمیشن نرخی زێڕ بۆ هەر مسقاڵێک بەراورد بە دوێنێ نزم بووەتەوە

 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤٨٠ ھەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٥٦٠ ھەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٥٨٧ هەزار دینارە

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٤٠ هەزار دینارە

 













گەلەری