PM:09:18:17/12/2024
5516 جار خوێندراوەتەوە
شاندی وەزارەتی دارایی عێراق، لەگەڵ وەزارەتی دارایی حوکمەتی کاربەڕێکەر کۆبوونەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی کاربەڕێکەر پێشوازی کرد لە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق، کە ماوەی دوو رۆژە بەسەردانێکی فەرمی لە هەرێمی کوردستانن.
وەزیری
دارایی حوکمەتی کاربەڕێکەر ئاماژەی بەوەکرد، لە پێناو چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە تەکنیکیەکانی
تایبەت بە مووچەو جێبەجێکردنی داواکارییە نوێیەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر رێکخستنەوەی
راپۆرتەکانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە، بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری و گەنجینەکان
و سەرجەم یەکە ژمێریاریەکان راسپێردراون لە ماوەی کەمتر لەهەفتەیەکدا سەرجەم کارەکان
تەواو بکەن.
هاوکات،
تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق رایانگەیاند، وەک یەک تیم لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری
لە وەزارەتی دارایی کاردەکەن بۆ ئەوەی لەو ماوەی بۆیان دیاری کراوە کارەکان بەسەرکەوتویی
تەواو بکەن.
ئەمەش لە کاتێکتدایە، زانراوە پێشتر لە كۆبونەوەی نێوان
وەزارەتی دارایی حوکمەتی کاربەڕێکەر و عێراق، وەزیری دارایی عێراق، رەخنەی لە ئامادەكردنی میزان
موراجەعە و لیستی موچە گرتووە كە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ وە، بە كەموكوڕی و ناتەواوی
ئامادەكراون، بۆیە بڕیاریداوە چەند كارمەندێكی تەكنیكی بنێرێت بۆ ئەوەی هاوكاری وەزارەتی
دارایی هەرێم بكەن لە ئامادەكردنی (میزان موراجەعە) و لیستی مووچە