سەردێڕ:

ئه‌حمه‌د شه‌رع و هاکان فیدان لە دیمەشق کۆبونەوە

PM:07:13:22/12/2024

1860 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا دوێنێ شەممە رایگەیاند، تورکیا "هەرچی پێویست بێت" بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی وڵاتەکەی دەیکات ئەگەر ئیدارەی نوێی سوریا نەتوانێت چارەسەری نیگەرانییەکانی ئەنقەرە سەبارەت بە گروپە کوردییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا بکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، ئەحمەد شەرع سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کۆبووەوە، لە ڤیدیۆ کلیپێکدا دەرکەوتووە هاکان فیدان و ئەحمەد شەرع تەوقەیان لەگەڵ یەکتردا کرد و باوەشیان بەیەکدا کرد.

ئیبراهیم کالین، بەرپرسی هەواڵگری تورکیا لە ١٢ی مانگ سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە. دیمەنەکانی کەناڵی تایبەتی تورکی ئێن تی ڤی پیشانی دەدەن، کالین مزگەوتی ئومەوی لە دیمەشق بەجێدەهێڵێت، هاوکات، ئەمە دووەمین سەردانی بەرپرسێکی باڵای تورکیایە بۆ سوریا دوای کەوتنی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە ٨ی کانوونی دووەم.

تورکیا یەکێک بوو لە دیارترین ئەو وڵاتانەی کە لە دوای سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە هەڵوێستی دژ بە رژێمی ئەسەدی گرتەبەر.

ئەنقەرە پاڵپشتییەکی بەرچاوی پێشکەش بە کوتلە نەیارەکانی ئەسەد کرد، بە ملیۆنان پەنابەری سووری لەسەر خاکی خۆی وەرگرت، هەروەها پشتیوانی لە کوتلە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن لە سوریا کرد.

رۆژی چوارشەممە ئەنقەرە ئەو تۆمەتەی رەتکردەوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بە "دەستبەسەرداگرتنی" دەسەڵات لە سوریا لەلایەن ئەو کوتلە ئۆپۆزسیۆنانەی کە لە هێرشێکی رەشەبادا ئەسەدیان رووخاند، رەتکردەوە.

فیدان رۆژی شەممە رایگەیاند کە تورکیا "هەرچی پێویست بێت" بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی وڵاتەکەی دەیکات ئەگەر ئیدارەی نوێی سوریا نەتوانێت چارەسەری نیگەرانییەکانی ئەنقەرە بکات سەبارەت بە گروپە کوردییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا کە بە "گرووپی تیرۆریستی" دەزانێت.

هاوكات سەرچاوە رۆژنامەوانیەکانی تورکیا ئاشکرایان کردوه‌، کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتودا سەردانی سوریا بکات، كه‌ ڕەنگە خشتەی ئەگەری سەردانەکەی ئەردۆغان بریتی بێت لە ئەنجامدانی نوێژ لە مزگەوتی ئومەوی، هەروەها دیدار لەگەڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سەرۆکی تەحریر شام.

ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌ردۆگان له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تیمێکی هاوبەش لە دەسەڵاتی فڕۆکەخانەکانی حکومەت و هێڵی ئاسمانی تورکیا گەیشتونەتە دیمەشق بۆ ئەنجامدانی شارەزایی و پشکنینی سەلامەتی فڕۆکەوانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و حەلەب.













گەلەری