سەردێڕ:

کێشە بۆ ئەی تی ئێمەکانی هەژماری من دروست بوو

PM:05:09:17/12/2024

2224 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی دیکە کێشەی ئەیتی ئێمەکانی هەژماری من بەرۆکی موچەخۆرانی گرتەوە، موچەخۆرانیش دەڵێن، لە ماوەی کارکردنی پڕۆژەکەدا، هیچ مانگێک نەبووە گرفتی نەبووبێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، مووچەخۆران دەڵێن، جارێکی دیکە کێشە بۆ ئەی تی ئێمەکانی هەژماری من دروست بوو، موچەخۆران ئاماژەیان بەوەشکردبوو، مانگێک نەبووە گرفتی تێدانەبووبێت یان لەکارنەکەوتبێت، یان پارەی تێدا نەمابێت.

ئەوەشیان خستەڕوو، لەبری ئاسانکاری بووەتە بارگرانی بەسەریانەوە و هاوکات، حکومەتی کاربەڕێکەریش لەپێناو سودی بانکی، بەردەوامە لە دروستکردنی ئەیتی ئێمەکان بۆ ئەوەی لەلایەن بانکە حیزبییەکانەوە موچەی موچەخۆران دابەشبکرێت.













گەلەری