سەردێڕ:

لە هەڵەبجە دژی دواکەوتنی مووچە خۆپیشاندانی بەرفراوان دەستیپێکرد

PM:03:27:17/12/2024

4348 جار خوێندراوەتەوە

دژی دواکەوتنی مووچە فەرمانبەران و مووچەخۆران لە هەڵەبجە خۆپیشاندانی بەرفراوانیان دەستپێکرد.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، بەشێک لە فەرمانبەران و مامۆستایان لە هەڵەبجە خۆپیشاندانی بەرفراوانیان دەستپێکرد، دژی دواکەوتنی مووچەکانیان و باسیان لەوەکرد، حوکمەتی کاربەڕێکەر بێباکە لە گوزەرانی فەرمانبەران و هاوڵاتیان.
ئەمەش لە کاتێکدایە، نزیک دەبینەوە لە کۆتایی ساڵ هێشتا مامۆستایان مووچەی مانگی ١٠ یان وەرنەگرتووە و چارەنووسی مووچەی مانگی ١١ و ١٢ ش نادیارە.
هاوڵاتیان ئەوەشیان خستەڕوو، کە حوکمەتی کاربەڕێکەر هیچ گرنگیەکی بە شارەکەیان نەداوە لە رووی خزمەتگوزاریەوە و داوایانکرد ئاورێک لە شارەکەیان بدەنەوە.












گەلەری