AM:11:49:17/12/2024
1524 جار خوێندراوەتەوە
دواى نزیکەى سێ هەفتە لە هاتنى پارەکەى بەغدا و بە فشارى وەزارەتى دارایی عێراق، وەزارەتى دارایی حکومەتى کاربەرێکەر لیستى مووچەى مانگى ١٠ی بڵاوکردەوە و تا رۆژى دووشەممەى داهاتوو مووچەى مانگى ١٠ دابەش دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستکرا بە دابەشکردنى مووچەى خانەنشینان و خاوەنپێداویستى تایبەت و کەسوکارى شەهیدان و زیندانیانى سیاسی.
پەیامنێرانى
ئێن ئاڕ تى لە شار و شارۆچکەکان رایانگەیاند، قەرەباڵغى زۆر لەبەردەم بانکەکاندا
دروستبووە و بە ئاسانى خانەنشینان ناتوانن موچەکانیان وەربگرن.
سەبارەت بە
مووچەى مانگى ١١ش بڕیارە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ٧٥٩ ملیار دینارى دیکە بنێردرێت و
بەوەش هیچ بەهانەیەک بۆ حکومەتى کاربەرێکەر نامێنێتەوە دابەشکردنى مووچەى مانگى ١١
دوابخات.