سەردێڕ:

مەحمود عوسمان: پێش کۆتایی ئەمساڵ پارەی بژمێرەکان دابەش دەکرێت

PM:11:20:16/12/2024

1280 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێش کۆتایی ئەمساڵ پارەی بژمێرەکان دابەش دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە، مەحمود عوسمان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێم بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، پێش کۆتایی ئەمساڵ پارەی بژمێرەکان دابەش دەکرێت، باسی لەوەشکرد، لیستی ناوی بژمێرەکانیان رەوانەی بەغدا کردووە و لە ئێستادا وردبینی لە لیستی ناوەکانیاندا دەکرێت،

وتیشی، دوای تەواوبوونی وردبینی، پارەکەیان لە بەغداوە رەوانە دەکرێت، کە بۆ هەر مانگێک بڕی ٢٥٠ هەزار دینار وەردەگرن.

هاوکات، بژمێرەکان رۆڵێکی سەرەکیان هەبو لە سەرژمێری ٢٠٢٤ دا، پرۆسەی سەرژمێری ٢٠ی ١١ی ٢٠٢٤ دەستی پێ کرد بەردەوام بوو تاوەکو ١٥ی ١٢ی ٢٠٢٤ واتە دوێنێ کۆتای بە پڕۆسەکە هات.













گەلەری