سەردێڕ:

دژى داوکەوتنى مووچە زۆرینەى قوتابخانەکان و بەشێکى فەرمانگەکان بەردەوامن لە بایکۆت

PM:03:17:16/12/2024

1128 جار خوێندراوەتەوە

بازنەی بایکۆت لە هەرێمی کوردستان بەرەوامە لە فراوانبوون و لە ئێستادا بەشێکی زۆری نەخۆشخانە و فەرمانگە و خوێندنگاکانی سنوری سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان نزیکەی دوو هەفتەیە بەشێکی زۆری مامۆستایان و فەرمانبەران و پزیشکانی سنوری سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردووە و بەردەوام لە فراوانبوونیشدایە.

هاوکات، لە ئێستادا بەشێکی زۆری نەخۆشخانە و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و قوتابخانەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگای سلێمانی و قەزای کۆیە و چەندین شار و شارۆچکەی دیکە لە هەرێمی کوردستان بایکۆتی دەوامیان کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بایکۆتی دەوامیش لەلایەن فەرمانبەران و مامۆستایان و پزیشکانەوە دەگەڕێتەوە بۆ پێنەدانی مووچەکانیان لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەر و خراپی دۆخی داراییان.













گەلەری