سەردێڕ:

لیستی مووچە بڵاوکرایەوە

PM:01:55:16/12/2024

9692 جار خوێندراوەتەوە

دواى سێ هەفتە لە هاتنى پارە لە بەغدا حکومەتى کاربەرێکەر لیستى موچەى مانگى ١٠ـى راگەیاند


ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، وەزارەتى دارایی حکومەتى کاربەرێکەر، دواى نزیکەى سێ هەفتە لە دابەشنەکردنى پارەکەى بەغدا و بە فشارى وەزارەتى دارایی عێراق، لیستى موچەى مانگى ١٠ى بڵاوکردەوە و تا رۆژى دووشەممەى داهاتوو موچەى مانگى ١٠ دابەش دەکات.

وەزارەتى دارایی حوکمەتی کاربەڕێکەر لە خشتەکەیدا رایگەیاندووە، سبەی سێ شەممە موچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی و کەسوکاری شەهیدان دابەش دەکرێت و دووسبەى موچە خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانییە سیاسییەکان دابەش دەکرێت، لەگەڵ دەستەکانى دەستپاکى و وەبەرهێنان و ژینگە و دیوانى چاودێرى دارایی و دەستەى کۆمسیۆن.

بەپێى خشتەکە رۆژى پێنجەشەمە ، موچەی کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و تەندروستی دابەشدەکرێت. رۆژى شەممەى هەفتەى داهاتووش، موچەى وەزارەتەکانى، پەروەردە، ناوخۆ، ئەوقاف، داد و ئەنجومەنی دادوەری دابەشدەکرێت. یەکشەمەیش موچەی وەزارەتەکانى بازرگانی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ وەزارەتەکانى کشتوکاڵ و شارەوانى دابەش دەکرێت. رۆژى دووشەممەش موچەی وەزارەتەکانى خوێندنی باڵا، کارەبا، ئاوەدانکردنەوە و سەرۆکایەتییەکان و پێشمەرگە و یەکەکانى ٧٠ و ٨٠ و زێرەڤانى دابەشدەکرێت و کۆتایی بە دابەشکردنى موچە دەهێندرێت.


 













گەلەری