PM:01:30:22/12/2024
2548 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی دەزگای کۆچ لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، گەڕانەوەی پەنابەران بە لێشاو بۆ سوریا دوابەدوای رووخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەد رەنگە وڵاتەکە نقووم بکات و تەنانەت ببێتە هۆی دروستبوونی ململانێش.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، ئەیمی پۆپی بەڕێوبەری گشتی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە جنێڤ رایگەیاند، باوەڕمان وایە گەڕانەوەی ملیۆنان خەڵک ململانێ لە ناو کۆمەڵگەکەدا دروست دەکات کە پێشتریش لاواز بووە و وتیشی، ئێمە هانی گەڕانەوەی بە لێشاوی پەنابەران نادەین و کۆمەڵگاکان بە راستی ئامادە نین ئەو خەڵکە وەربگرن کە ئاوارەبوون.
دەشڵێت، داوا لە حکومەتەکان دەکەین پەلە
نەکەن لە هەر پلانێکیان بۆناردنەوەی خەڵکەکە.
هاوکات، بەپێی خەمڵاندنەکانی دەزگای کۆچی
نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥
دا دەگەڕێنەوە بۆ سوریا. هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپاش داواکانی پەنابەرە سورییەکانیان
بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی راگرتووە.