جێگرى سەرۆکى حکومەتى کاربەرێکەر رایگەیاند، هەوڵدەدەن خزمەتى زیاترى هاوڵاتیان بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، قوباد تاڵەبانى ئاماژەى بەوەشکردووە، چەند پرۆژەیەکى خزمەتگوزارى جێبەجێدەکەن و لە نزیکیشەوە چاودێرى پرۆژەکان دەکەن.
وتیشى"سەرەتاى ساڵى داهاتوو رێگاى بە
دووسایدکراوى کەلار- دەربەندیخان بەرووى شۆفێراندا دەکرێتەوە".
رێگاى کەلار- دەربەندیخان ٤٤ کیلۆمەترە و ١٢
ساڵە کارکردن تێیدا دەستى پێکردوە و تائێستا تەواونەکراوە.