PM:06:33:15/12/2024
1304 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە و چالاکی با کەم دەبێتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلەکانی بەفر و باران کۆتای هات و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بەڵام کاریگەری سەرماکە بەردەوام دەبێت هەتا چەند رۆژی داهاتوو و ئەوەشیان خستە ڕوو، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ چالاکی با کەم دەبێتەوە.
هاوکات، بەرزترین پلەی گەرما ١٤ پلەی
سیلیزیە لەگەرمیان و نزمترین پلەی گەرماش لە حاجی ئۆمەرانە بە – ١ پلەی سیلیزی
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە
پلەی سیلیزی:
هەولێر : ١١ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ١٠ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٩ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ١٣ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١١ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٩ پلەى
سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ١- پلەى سیلیزى
سۆران : ٧ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ١٤ پلەى سیلیزى