PM:06:04:15/12/2024
6384 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دارای عێراق رایگەیاند، لەسەر راسپاردەى سەرۆک وەزیرانى عێراق دەستیان کردووە بە خەرجکردنى مووچەى مانگى ١١ی هەرێم، وتیشی: دەبێت لە ماوەى ١٠ رۆژدا ئاستەنگەکانى بەردەم مووچەى هەرێم چارەسەر بکرێن
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارای عێراق رایگەیاند، شاندێکی تەکنیکی لە بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر دەنێرین، بە مەبەستی هاوکاریکردنیان لە هەموارکردنەوەی پەیوەست بە مووچە و خەرجکردنی خانەنشینی.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی ژمێریاری هەنگاوی پێویستی
ناوە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی ١١ و لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات،
باقی چارەسەرەکان و چاودێریەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی وەزاری تەواو دەکرێن.
ڤاسی لەوەشکرد، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ٤٣٠ ملیار دیناری دیکەی
رادەستی حکومەتی کاربەڕێکەر کرد بە ئامانجی ئەو کورتهێنانی مووچە
هاوکات، لە کۆبونەوەکەدا، تایف سامی محمد، وەزیری دارایی پێشوازی لە شاندێکی
حکومەتی کاربەڕێکەر کرد، بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی، ئاوات جەناب نووری، ئومێد سەباح،
لێپرسراوی دیوانی ئەنجومەن، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەن ، فارس عیسا، بەرپرسی
نوێنەرایەتی هەرێم، عەبدولحەکیم خوسرەو لە بەشی بەدواداچوون و هەماهەنگی، و ڕێباز
عەباس مەحمود، ڕاوێژکاری وەزارەتی دارایی، کوفان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری،
ئەبوبەکر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی لە بودجە، و مریەم عوسمان بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینییە
و عەبدوڵڵا ڕەمەزان بە شارەزای دارایی ناسراوە. ئەمەش بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر مووچەی
فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم.