سەردێڕ:

بایکۆتی فەرمانبەران فراوانتر دەبێت

PM:12:52:15/12/2024

2312 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی پارێزگای سلێمانی، بەردەوامبوون لە بایکۆتی دەوام و دەشڵێن بەردەوام دەبین


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەشێکی مووچەخۆران بەردەوامبوون لە بایکۆتی دەوام و دەشڵێن، تا دڵنیانەبین لە مووچەکانی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ بەردەوام دەبین لە بایکۆت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرەڕای گەشتنی پارەی پێویست بۆ موچەی فەرمانبەران، زیاتر لە ٧٠ رۆژە حوکمەتی کاربەڕێکەر، موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دابەشنەکردوە  و تاوەکو ئێستا هیچ بەروارێکیشی بۆ دابەشکردنی موچە دیارینەکردوە

بەو هۆکارەش، هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی باج و خانوبەرە، هاتوچۆ، پۆلیسی فریاکەوتن، نەخۆشخانەی منداڵبون و سەرجەم کارمەندانی تەندروستی لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاندوە

 














گەلەری