سەردێڕ:

روسیا هەناردەی گەنمی راگرتووە؛ ئۆكرانیا بەڵێنی ناردنی خۆراك بە سوریا دەدات

AM:11:01:15/12/2024

1168 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی نادڵنیایی لە حكومەتی تازەی دیمەشق و كێشەی دواكەوتنی پارەدان، روسیا هەناردەی گەنمی بۆ سوریا راگرتووە، بەڵام سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، "ئامادەین بۆ یارمەتیدانی سوریا بۆ رێگریكردن لە دروستبوونی قەیرانی خۆراك، بەتایبەتی لەرێگەی پرۆگرامی مرۆیی (دانەوێڵەی ئۆكرانیا) وە".


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، رێنمایم بۆ حكومەتەكەم دەركردووە بە مەبەستی دابینكردنی خۆراك بۆ سوریا بە هاوكاریی لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هاوبەشەكان، لەدوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە.

هاوکات، ئۆكرانیا بەرهەمهێنەر و هەناردەكاری جیهانیی دانەوێڵەو ئەو تۆوانەیە كە رۆنی زەیتیان لێ دروستدەكرێت، پێشتر كە گەنم و گەنمەشامی هەناردەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكرد، سوریای لێ بەدەر كردبوو.

ئەوەش لەکاتیکدایە، لەسەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەددا، سوریا ماددە خۆراكییەكانی لە روسیاوە هاوردە دەكرد، بەڵام بەهۆی نادڵنیایی لە حكومەتی نوێی دیمەشق و كێشەی پارەدان، ئێستا هەناردەی گەنمی روسیا بۆ سوریا راوەستاوە.













گەلەری