PM:09:05:14/12/2024
3072 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چەند کاتژمێرێکە خێزانێکی عەرەب لەناو بەفر گیریان خواردووە
ئەمڕۆ شەممە، کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چەند کاتژمێرێکە خێزانێکی عەرەب لەناو بەفری سنوری گوندی وێزێ لە چۆمان گیریان خواردووە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، کە پێنج تیمی بەرگری شارستانی لە رێگان بۆ ڕزگارکردنیان، وتیشی، خێزانەکە بۆ گەشت رۆشتوون و بە هۆی نەشارەزاییەوە لەناو بەفر گیریان خواردوە
و داوای هاوکاری دەکەن.
هاوکات ئەمڕۆ بەفر بارینێکی چڕ ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە بە تایبەت
حاجی ئۆمەران و ناوچە سنوریەکان و شاخاویەکان.
کەریم کەیفی - سۆران