AM:10:12:14/12/2024
3044 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆى دواکەوتنى موچە بازنەى بایکۆتى دەوام لەلایەن فەرمانبەران و مامۆستایانەوە لە هەرێمى کوردستان فراوانتر بووە، و لە نوێتریش پێشهاتیشدا کارمەندانى نەخۆشخانەى منداڵبون لە سلێمانى بایکۆتى دەوامیان کرد.
ئەمڕۆ شەممە ١٤ـی ١٢ـی ٢٠٢٤، زیاتر لە ٧٠ رۆژە حکومەتى کاربەرێکەر موچەی دابەشنەکردووە و بەو هۆیەشەوە لە سلێمانى و هەڵەبجە و راپەرین و گەرمیان زۆرینەى قوتابخانەکان و بەشێک لە فەرمانبەران بایکۆتى دەوامیان کردووە لەوانەش بەرێوبەرایەتیەکانى هاتووچۆ و شارەوانی و بەشێک لە فەرمانگەکانى دیکە.
موچەخۆران باس لەوەش دەکەن، حکومەتى کاربەڕێکەر تا دوا رادە بێباکە لە
گوزەرانى هاوڵاتیان و موچەخۆران بەو پێیەى بەغدا پارەى ناردووە و لە هەرێم دەستی بەسەرداگیراوە
و دابەش ناکرێت.