AM:10:35:13/12/2024
3092 جار خوێندراوەتەوە
وێرای ئەوەی کە هێلکە یەکێکە لە خواردنە بەسوودەکان بەڵام پسپۆڕان رێنمایی دەدەن بەوەی کە بەشێوەیەکی رۆژانە نەخورێت بەهۆی ئەوەی ئەگەری هەیە زیانی بۆ تەندروستی هەبێت.
بەگوێرەی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی "MSN"، نابێت هێلکە بەشێوەیەکی رۆژانە بخورێت نەك لەبەر ئەوەی بڕێکی زۆر لە کالۆری تێدایە، بەڵکو لەبەرئەوەی جەستەمان ئارەزوو ناکات هەموو رۆژێك هەمان ماددەی خۆراکی وەربگرێت، چونکە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی تووشبوون بە هەستیاری.
هێلکە دەوڵەمەندە
بە چەوری بەسوود و ڤیتامینی گرنگی وەك ڤیتامینD، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا باشتروایە بەشێوەیەکی رۆژانە نەخورێت.
هەروەها
باشتروایە هێلکە بە سوورەکراوەی نەخورێت، لە هەفتەیەکدا شەش هێلکە زیاتر نەخۆن، بەشێوەی
کوڵاو بیخۆن چونکە هەرسکردنی ئاسانە و توانای مژینی لەلایەن جەستەوە باشترە.